|
بۆ:
رێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی چاوه‌دێری مافی مرۆڤ،
رێکخراوی هه‌وا‌ڵنێرانی بێ سنوور و هه‌موو
رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ.
له: کۆمیته‌ی خه‌بات دژی سانسۆر و سه‌رجه‌م
ئیمزادانه‌رانی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه و ئازادیخوازان.
ئێمه ئیمزادانه‌رانی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه له‌م
رێگایه‌وه دژایه‌تی قوو‌ڵی خۆمان به‌رانبه‌ر به ئه‌ۆ
یاسایانه که بۆ سانسۆری ئینترنێت له ئێران دانراوه،
راده‌گه‌یێنین.
حکومه‌تی ئێران بێ وچان و یه‌ک له دوای یه‌ک، رێگای له
مافی بێ ئه‌ملاو ئه‌و‌لاێ ئازادی بیر و را و
گواستنه‌وه‌ی ئازادانه‌ی زانیاری، له ناوه‌وه و
ده‌ره‌وه‌ی ئێران، گرتووه و به گرتن و قه‌ده‌غه کردنی
گوڤار و ته‌له‌ویزیون، وتووێژی ته‌له‌فونی و ئینترنێت،
ئه‌یه‌وێت مافی ئازادی بیر‌و رای شارۆمه‌ندانی خۆی
پێ‌شێل بکات.
ئێمه رێز له ئازادی بیر‌و را و گواستنه‌وه‌ی ئازادانه‌ی
زانیاری ده‌نێن و بروامان پێیه و له خا‌ڵه
سه‌ره‌کییه‌کانی مافی مرۆڤیان ده‌زانین و هه‌ۆ‌ڵه‌کانی
و‌ڵاتان و کومپانیاکانی په‌یوه‌ندی که بۆ رێکخستنی
سانسۆر، حکوومه‌تی ئێران یارمه‌تی ئه‌ده‌ن، چ له ئێران
و چ له ده‌ره‌وه‌ی ئێران، مه‌حکووم ده‌که‌ین.
به‌م جۆره داواتان لێ ده‌که‌ین به گوشار خستنه سه‌ر
حکوومه‌ته‌کانی و‌ڵاتانی خۆتان و هه‌ر وه‌ها ئێران،
پێیان بسه‌لمێنن که سانسۆریان ته‌نیا بخه‌نه سه‌ر ئه‌ۆ
بابه‌تانه‌ی که به گشتی و له لایه‌ن هه‌موو و‌ڵاتان و
گه‌لانی دنیا به ناپه‌سه‌ند ده‌ناسرێن.
PDF
And
Word
Format
|